50 خاڵ بۆ ئه کچانه‌ی ئەچنه پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری
صفحة 1 من اصل 1
50 خاڵ بۆ ئه کچانه‌ی ئەچنه پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری
بۆ ئەوەی پیاوی خۆت لا خۆشه‌ویست‌و به‌نرخ بێت
- به‌رده‌وام گوێڕایه‌ڵیبه له‌هه‌مووشتێ ته‌نها له‌بێفه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم نه‌بێت.
- نهێنی پیاوه‌كه‌ت‌و نهێنی ماڵه‌كه‌ت بپارێزه، تاوه‌كو له‌لای نزیكترین كه‌سه‌كانیشت نه‌یاندركێنی.
- به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌مه‌ده به‌هیچ كه‌س كه ته‌داخول له ژیانتان بكات، ژیانتان موڵكی ئێوه‌یه خوا پێیداون پارێزگاری لێ بكه‌ن.
- به‌رده‌وام جوان به (واته: خۆت جوانكه) بۆ مێرده‌كه‌ت، نه‌ك بۆ خه‌ڵكی.
- كه‌س‌وكاری پیاوه‌كه‌ت خۆشبوێ و ریزیان لێبگره به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌و ڕادده‌یه‌ی كه به دایكی بڵێ: دایه‌و به باوكی بڵێ: بابه.
- هه‌رچی گرفتێكتان هه‌یه له‌ژووری خه‌وتن (به‌بێئه‌وه‌ی كه‌س تێتان بگات) چاره‌سه‌ری بكه‌ن (گرفتتان مه‌به‌نه پێش خه‌ڵكی یا منداڵ).
- ڕازی به به‌مه‌عیشه‌ت‌و هه‌موو ئه‌وقسمه‌ته‌ی كه تۆ تیایدا ده‌ژیت.
- به‌هیچ شێوازێك درۆ مه‌كه له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه‌ت‌و هیچ شتێكیشی لێمه‌شاره‌وه.
- هه‌ركاتێك پیاوه‌كه‌ت توڕه بوو (وه‌كو دار‌و دیوار) له‌پێشی مه‌چه‌قه‌و ره‌ددی مه‌ده‌وه، تاوه‌كو دێته‌وه سه‌ره‌خۆی، ئینجا ده‌ستكه‌ره‌وه به قسه‌ی خۆش‌و سوعبه‌ت‌و به‌بێ هه‌ڵدانه‌وه‌ی مه‌له‌فی رابردوو.
- وریا به پیاو حه‌ز به‌ئافره‌تی عه‌نیدو خۆسه‌پێن ناكات، بۆیه خۆت له‌خۆسه‌پاندن‌و قسه‌ی خۆبردنه سه‌ر دووربگره.
- نه‌كه‌ی لای كه‌س سه‌رزه‌نشتی پیاوه‌كه‌ت بكه‌ی، یا باسی كرده‌وه‌كانی بگێڕیته‌وه.
- براده‌رایه‌تی هه‌موو جۆره ئافره‌تێك مه‌كه، مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی پیاوه‌كه‌ت خۆی پێی خۆشه.
- له‌سه‌ر ته‌له‌فۆن زۆر قسه‌ی مه‌كه‌و درێژه به قسان مه‌ده.
- شه‌و زوو بنوو، به‌یانیش زوو هه‌ڵسه (بزانه) به‌ره‌كه‌ت له‌به‌یانی زووه.
- رۆژانه وابكه قورئان له ماڵه‌كه‌ت لێ بدرێ‌و گوێی بده‌یتێ به‌تایبه‌ت، له‌كاتێك كه‌پیاوه‌كه‌ت له‌ماڵ نیه، چونكه ئه‌وماڵه‌ی قورئانی تێدا ده‌خوێنرێ شه‌یتان لێی راده‌كاو فریشته‌ی ره‌حمه‌ت ده‌وره‌ی ئه‌وماڵه ده‌ده‌ن.
- زۆر رێز له پیاوه‌كه‌ت بگره‌و شانازی پێوه‌بكه‌و له به‌رامبه‌ر خه‌ڵكیی، خۆت له به‌سه‌رخۆییدا و شكاندنه‌وه‌ی دا به‌دوور بگره.
- زۆر سه‌یری ته‌له‌فزیۆن مه‌كه‌و به‌ڵكو سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن با زیاتر له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه‌ت بی.
- شتی وابكه‌و شتی وا بڵێ: كه رێزگرتنی پیاوه‌كه‌ت تیایدا ره‌نگبداته‌وه‌و به‌م هۆیه‌وه رێزی خۆت زیاد ده‌كه‌یت‌و هه‌روه‌ها ئه‌مه ده‌بێته هۆكاری رێزلێگرتن‌و خۆشه‌ویستی زیاتر.
- له‌ماڵ مه‌چۆره‌ده‌رێ مه‌گه‌ر به رووخسه‌تی پیاوه‌كه‌ت نه‌بێت، ئه‌گه‌ر هاتوو بۆ ده‌وامكردن‌و چوونه سه‌ركاریش بێت، ئه‌وا هه‌ر روخسه‌ت له‌پیاوه‌كه‌ت بخوازه.
- سوور به له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پیاوه‌كه‌ت (به‌هۆی چاك ره‌فتاری تۆوه) رێز له بنه‌ماڵه‌و كه‌س‌وكارت بگرێت.
- هیچ شتێكی لێ مه‌شاره‌وه، ئه‌گه‌ر شتێكی بچوكیش بێت.
- خۆشه‌ویستی‌و رووی گه‌شیت، زۆربه‌ی كاته‌كان بۆ پیاوه‌كه‌ی خۆت بێت و با رووی چاو و دڵی تۆ ببینێت.
- به‌رده‌وام هه‌وڵبده پێشی هاتنه‌وه‌ی پیاوه‌كه‌ت ئیشی ماڵه‌وه‌ت ته‌واو كردبێت.
- گرنگی بده به به‌خێرهێنانه‌وه‌و به‌ڕێكردن‌و خوا حافیزی لێكردن‌و سوپاسكردنی.
- رووگه‌ش‌و زار به‌زه‌رده‌خه‌نه به به‌قه‌د توانات، چونكه پیاو ئافره‌تی عه‌بوس‌و گرژی خۆش ناوێت.
- به ماچ به‌ڕێی بكه‌و به‌ماچ پێشوازی بكه، با ئه‌وه ببێته عاده‌تێك له نێوانتان.
- ئه‌گه‌ر هه‌ر كات ماڵتان جودابوو (زۆریش لێك دوور نه‌بوون)له‌گه‌ڵ ماڵی خه‌زورت ئه‌وه حه‌فتانه به‌لای كه‌می، جارێك داوا له‌پیاوه‌كه‌ت بكه بچنه سه‌ردانیان.
- ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ركاتێكیش توڕه‌بوون له‌یه‌كدی ئه‌وا نه‌كه‌ن له دووری یه‌ك بنوون، یاخود جێگا جوداكه‌نه‌وه.
- ئه‌گه‌ر منداڵتان كه‌وته نێوان، با بۆ مناڵه‌كانی داهاتووتان به‌ڕای هه‌ردوولاتان بێ.
- ئه‌گه‌ر هه‌ركات رات له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه‌ت جیابوو، ئه‌وا با سه‌ره‌نجام با به ڕِاكه‌ی ئه‌وبێت، مه‌گه‌ر خۆت به زیره‌كی‌و لێزانانه قه‌ناعه‌تی پێ بكه‌یت كه ڕایه‌كه‌ی تۆ ته‌واوتره.
- به‌رده‌وام مانگانه شتێك پاشه‌كه‌وت كه (به ئاگاداری پیاوه‌كه‌ت) بۆ كاتی زه‌روریی، چونكه هه‌ر پاره‌و پوولێك به‌شێوه‌یه‌ك زیاد نه‌كات، ئه‌وا روو له كه‌می‌و نه‌مان ده‌كات.
- به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌رسوڕمانی‌و ئاره‌زووی خۆت ده‌رباره‌ی شتێك له‌لای پیاوه‌كه‌ت ده‌رمه‌بڕه كه له‌وكاته پیاوه‌كه‌ت له ده‌ستیدا نه‌بێ‌و پێی هه‌ڵنه‌ستێ، چونكه خه‌می پێ ده‌خوات.
- له‌نێوان هه‌موو ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی كه هه‌ته بۆ پیاوه‌كه‌ت دیسان زێده‌ڕۆ مه‌به له خۆشویستن، چونكه هه‌رشتێ زیادبێ سه‌ره‌نجام به‌ره‌و كه‌می ده‌ڕوات، كه‌واته به‌رده‌وام: مام ناوه‌ندی به، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركات لێك دابڕان (وه‌ك: مه‌رگ‌و شتی دیكه) هاته پێشێ ئیتر له‌و كاته‌دا به‌رگه‌ی ئه‌م لێكدووری‌و لێك دابڕانه بگریت.
- به‌رده‌وام ئاگات له ده‌نگت بێت با زۆر به‌رز نه‌بێت.
- له نهێنی ژیان، با نێوانی تۆ‌و پیاوه‌كه‌ت بێبه‌ش نه‌بێت، ماوه ماوه به‌یه‌كه‌وه ده‌رچوونێك بكه‌ن هێندێك نهێنی هه‌یه ته‌نها له نێوان خۆتان بێت‌و ده‌رنه‌چێت.
- نه‌كه‌ی له‌لای پیاوه‌ت سه‌رسامی به پیاوێكی تر ده‌ربڕیت، هونه‌رمه‌ند بێ، یا وه‌رزشه‌وانێك، یا رامیارێك بێ..هتد.
- هیچ جۆره ڕایه‌كی پیاوه‌كه‌ت به كه‌م سه‌یرمه‌كه، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر لای خه‌ڵكانێك بوو، ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ڵه‌ش بوو.
- هه‌وڵبده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌رده‌وام پیاوه‌كه‌ت له ماڵێ نان بخوات‌و له‌و خواردنه‌ش بخوات كه به‌ده‌ستی تۆ دروستكراوه.
- هه‌وڵبده به‌یانیان پێشی پیاوه‌كه‌ت له‌خه‌و هه‌ڵسی ئه‌گه‌ر هاتوو (وه‌ك ده‌ڵێن): تێر خه‌ویش نه‌بویت، ئه‌وا خه‌وه‌كه‌ت ته‌واوكه له دوای ده‌رچونی پیاوه‌كه‌ت له ماڵ.
- له پۆشاك ده‌قكردن‌و رێكخستنی دۆڵاب‌و كانتۆڕی وردبین به‌و لێی بخه‌فته.
- وابكه شاره‌زایی له ته‌بیعه‌تی پیاوه‌كه‌ت‌و داواكانی تێبگه‌ی ئه‌گه‌ر به ئیشاره‌تیش بێت.
- هه‌ر یادو موناسه‌باتێك كه په‌یوه‌ندی به‌پیاوه‌كه‌ته‌وه هه‌بێ لات بایه‌خدار بێت.
- نه‌كه‌ی له‌كاتی ئیش‌و سه‌رقاڵی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ بكه‌یت، مه‌گه‌ر زۆر زه‌رور بێت.
- هه‌ر شتێكی هێنا بۆ ماڵه‌وه، ئه‌وا ده‌ستخۆشی لێ بكه ئه‌گه‌ر هاتوو شته‌كه بچوكیش بێت.
- له هه‌ندێ شتی بچوك به‌شداربه له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌یركردنی TVو یاخود خواردنی شه‌و چه‌ره‌و یا هه‌رشتێكی دیكه.
- به‌رنامه‌یه‌كی جوان بۆ خه‌رجی ماڵه‌وه دانێن.
- هه‌رگیز داوای رابردووی پیاوه‌كه‌ت مه‌كه‌و خۆشت ببوێره له باسكردنی رابردووی خۆت له‌لای پیاوه‌كه‌ت.
- هه‌ندێك قسه‌و حه‌ڕه‌كات‌و هه‌ڵس‌وكه‌وتی تایبه‌ت به‌نێوان خۆت‌و پیاوه‌كه‌ت ئه‌نجامده بۆ دڵخۆشبونتان.
- ئینجا دوای هه‌موو ئه‌وانه بزانه: ماڵی هاوسه‌ریت، ماڵ‌و مه‌مله‌كه‌ت‌و شوێنی خۆشی‌و ناخۆشی ژیانته ، بۆیه پارێزی له خۆت‌و ماڵه‌وه‌ت بكه‌و مه‌هێڵه هیچ كه‌س ژیانتان
صفحة 1 من اصل 1
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى