چۆنیه‌تى زال بوون به سه‌ر دڵه‌راوكێ.
صفحة 1 من اصل 1
چۆنیه‌تى زال بوون به سه‌ر دڵه‌راوكێ.
دله‌راوكێ یاخود گوشارى نه‌فسى،حه‌قیقه‌تێكى باوه‌ر پێكراوه له ژیان و له زۆربه‌ى حاڵات به رێژه‌ى جیاواز بوونى ده‌بێت. دڵه‌راوكێ كۆمه‌لێك هه‌لوێستى ناجێگیرى ده‌رونى مرۆڤه كه سه‌ر هه‌ڵده‌دات.هۆیه‌كانى دڵه‌راوكێ یاخود سه‌رچاوه‌كانى دروست بوونى بریتین له گۆرانكاریه‌كانى ژیان وه‌ك بێكارى ، له‌ده‌ست دان و مردنى ئازیزێكى ژیان، هاوسه‌رگیرى ودۆراندنه‌كانى بابه‌تى ژیان، سه‌رنه‌كه‌وتن، نه‌دارى و نه‌بوونى، بریارى یه‌ك لا كه‌ره‌وه، ترس له روودانى كاره‌ساتى جۆراو جۆر و هتد...، سه‌رنه‌كه‌وتن و بێ هیوا بوون كاتێك روو ده‌دات كه رێگا چاره‌كان بزرن و كۆسپى جیاواز هه‌یه بۆ گه‌یشتن به مه‌به‌ست. دوو دڵى و دڵه‌راوكێ ئه‌و كاته دروست ده‌بێت كه مرۆڤ له نێوان دوو رێگا نازانێ كامه‌ى هه‌لبژێرێ و له نێوان پرۆسه یاخود بابه‌تێك كه ناتوانێ بریارى كۆتایى بدات.
باگراوندى دڵه‌راكێ كه به شێوازى جۆراو جۆره ، عاده‌تن به‌م شێوانه دیار ده‌بن وه‌كو: ژانه سه‌ر، سه‌ریع بوونى لێدانى دڵ، هه‌ناسه گیران، له‌رزین و بێ تاقه‌تى، نیگه‌رانى و تورِه‌بوون، له بیرچونه‌وه‌و دوباره كردنه‌وه‌ى هه‌ندێك قسه یان حه‌ره‌كه، له بیر چوون و داڵغه لێدان و ....
هه‌ندێك خاڵ هه‌یه كه ده‌توانى به به‌ره‌چاو گردنیان، تا حه‌دێك زاڵ بێت به سه‌رِ دڵه‌رِاوكه له حاله‌ته جیاوازه‌كان دا:
1- ده‌ست نیشان كردنى دله راوكێ:
كاتێك توشى دڵه‌راوكرێ ده‌بن نیشانه‌كانى جسمى و عاتیفى له مرۆڤ دروست ده‌بێت كه ده‌بێته هۆى په‌رێشانى و نیگه‌رانى كه نازانن چى بكه‌ن و بۆ واتان لێ هات و ده‌بێ چ بكه‌ن و چ نه‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ن و نیشانه‌كانى دڵه‌راوكێ بدۆزنه‌وه، ده‌بینن كه ئێوه تووشى دڵه‌راوكێ هاتوون.
2- دیارى كردنى هۆكاره‌كانى دروست بوونى دڵه‌راوكێ:
كاتێك ئێوه نیشانه‌كانى دڵه‌راوكێتان هه‌ست پێ كرد سه‌رنج بده‌ن كه ئه‌م حاله‌ته له چ كات و له چ شوێنێك و له چ بارودۆخێك دا رووده‌دات.
3- به‌كارهێنانى رێگایه‌ك بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره بۆ بابه‌ته‌كان:
ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كانى دروست بوون و هه‌ڵسه‌نگاندنى به شێوازه جۆراو جۆره‌كان بۆ بكه‌ین و به عه‌قل و بیرێكى تیژ هه‌وڵى چاره‌سه‌ر بده‌ین به دڵنیایه‌وه توانا‌مان هه‌یه.
4- كه‌م كردنه‌وه‌ى دڵه‌رِاوكێ به رێگاى ورزش كردن:
چالاكى وه‌رزشى رێك خراو وه‌كو به پێ رۆیشتن له كه‌شێكى ئازاد ده‌توانێ كاریگه‌ر بێت هه‌روه‌ها هه‌ڵكێشانى هه‌ناسه‌ى قول كه به لوت هه‌وا هه‌ڵمژى و به ده‌م ده‌ریده‌یه‌وه، راكشان و پاڵ كه‌وتن به شێوه‌یه‌ك كه جسمت شل بكه‌ى، یارمه‌تیتان كه به رێژه‌یه‌كى به‌ر چاو دڵه‌راوكێ تان كه‌م بكات.
5- گرنگى پێدانى كات:
ئیش و كاره‌كانى به شێوه‌ى ته‌نزیمى كات و به دانانى به‌رنامه ئه‌نجام بده‌ن چونكه به فێر ۆ چونى كات كاره‌ساته.
6- ئاگادارى خۆتان بن و به خۆشى بژین:
شێوه‌ى ژیانى خۆش و هونه‌رى به رێك و پێكى و به شادى ژیان تێپه‌راِندن فێر بن. له كاتى نان خواردن نان بخۆن و له كاتى خه‌وتن دا ئیسراحه‌ت بكه‌ن. به خواردن و ئیسراحه‌ت و پێویستیه‌كانى خۆتان گرنگى بده‌ن و سه‌فره كردن و ئیسراحه‌ت كردن به به‌شێكى گرنگ له ژیانى خۆتان بزانن. هه‌موو شتێك له كات و شوێنى گونجاوى خۆى ئه‌نجام بده‌ن.
چه‌ند رێنمایى تر كه یارمه‌تیتان بدات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته:
- به‌كارهێنانى قاوه، چوكولیات، بیبسیه غازداره‌كان و چا كه‌م بكه‌نه‌وه.
- خواردن و كێشانى جگه‌ره هیچ سودێك و قازانجێكى نییه بۆ زاڵ بوون به سه‌ر دڵه‌رِاوكى دا، به‌ڵكو زه‌ره‌رى زیاتره.
- شه‌كرو خواردنه شه‌كراوییه‌كان و خواردنه چه‌وره‌كان كه‌متر بخۆن.
- به ئاوێكى شیله‌تێن خۆتان بشۆن كه زیاتر گه‌رم بێت، كه یارمه‌تى هێور بونه‌وه‌تان ده‌دات له كاتى دڵه‌رِاوكێ.
- خۆتان به ئیش و كارى ساده مشغول بكه‌ن.
- بۆ ژیانتان واتا و مه‌عناتان هه‌بێت.
- ژیان و چۆنیه‌تى به‌رێوه‌چونى ژیان به قورسى وه‌رمه‌گرن و تا ده‌توانن به ساده‌یى بژین.
صفحة 1 من اصل 1
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى