به‌م قسانه ژنه‌که‌ت دڵخؤش بکه
صفحة 1 من اصل 1
به‌م قسانه ژنه‌که‌ت دڵخؤش بکه
بۆئه‌وه‌ی گه‌رموگوڕی په‌یوه‌ندی نێوانیان له‌دوای پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌ری وه‌ك پێشتر بمێنێته‌وه، زۆربه‌ی پیاوان هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌ڵسوكه‌وتێك بكه‌ن كه دڵی هاوسه‌ره‌كانیانی پێ خۆش بكه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش روو ده‌كه‌نه بازاڕه‌كان‌و ئه‌و دیارییانه بۆ هاوسه‌ره‌كانیان ده‌به‌نه‌وه كه پیشبینی ده‌كه‌ن ببێته جێگه‌ی خۆشحاڵی هاوسه‌ره‌كانیان.
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رێگایه‌ی پیاوان له رازیكردنی هاوسه‌ره‌كانیان، پسپۆڕانی بواری ده‌رونناسی پێیانوایه، كه بۆئه‌وه‌ی گه‌رموگۆڕی‌و خۆشی‌و ئارامی نێوان ژنان‌و پیاوان وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه یان زیاتر بێت، پێویسته پیاوان له هاوسه‌ره‌كانیان تێبگه‌ن‌و بزانن چی‌یان پێ خۆشه. له‌مباره‌یه‌وه ئه‌و پسپۆڕانه چه‌ندین رسته‌و ده‌ربڕین دیاریده‌كه‌ن كه ژنان پێیان خۆشه هه‌میشه گوێ بیستی بن له‌لایه‌ن پیاوه‌كانیانه‌وه، ئه‌و پسپۆڕانه جه‌ختده‌كه‌نه‌وه كه به‌كارهێنانی پیاو بۆ ئه‌و رسته‌و ده‌ربڕینانه به‌رامبه‌ر به ژنه‌كانیان ئه‌نجامێكی گره‌نتیكراوی ده‌بێت له‌خۆشحاڵكردنی ژناندا، ئه‌و رسته‌و ده‌ربڕینانه‌ش ئه‌مانه‌ن:
ووشه‌ی «خۆشم ده‌وێیت»:
به‌ته‌نیا به‌كارهێنانی وشه‌ی «خۆشم ده‌وێیت« ده‌توانێت بزه‌و خۆشی بخاته سه‌ر ده‌موچاوی هاوسه‌ره‌كه‌ت، هیچ وشه‌یه‌كی ساده‌تر‌و ئاسانتر نییه له‌و وشه‌یه، به‌ڵام دڵنیابه كاریگه‌ری ئه‌و وشه‌یه زۆر به‌هێزه، له‌راستیدا پیاوان زۆربه‌ی كات ئه‌م وشه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو به‌كارناهێنن‌و ژنانیش ئاره‌زوو ده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام گوێ بیستی ببن. بیریشتان نه‌چێت بۆئه‌وه‌ی نه‌بنه كاسێتێكی تۆماركراو له دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و وشه‌یه‌دا ده‌توانن داهێنان بكه‌ن.
«دڵنیام دایكێكی زۆرباش ده‌بیت»:
زۆرینه‌ی ژنان ده‌یانه‌وێت مناڵیان ببێت، وانییه؟ هه‌ر له‌به‌رئه‌وه پێدا هه‌ڵدان به‌سۆزی دایكایه‌تیدا، وا له ژنه‌كه‌ت ده‌كات هه‌ست به‌خۆشییه‌كی گه‌وره بكات، ئه‌گه‌ریش هێشتا نه‌چوویته‌ته ژیانی هاوسه‌رییه‌وه ده‌ستگیرانته یان خۆشه‌ویستته به‌كارهێنانی ئه‌و رسته‌یه‌واده‌كات خۆشه‌ویسته‌كه‌ت هه‌ست به‌دڵنیایی بكات به‌وه‌ی تۆ راستگۆیت له‌پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵیداو هه‌ست به‌شانازی ده‌كات له پێكهێنانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی له‌گه‌ڵ تۆدا.
«هه‌ست به ئارامی ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ تۆدا»:
ئه‌م رسته‌یه ئه‌و واتایه ده‌به‌خشێت كه په‌یوه‌ندییه هاوسه‌رییه‌كه‌ی ئێوه ته‌نها په‌یوه‌ندییه‌كی سێكسی نییه، به‌ڵكو ره‌هه‌ندێكی گرنگی ده‌روونی له‌خۆ ده‌گرێت، كه به‌و واتایه دێت ئێوه متمانه‌تان پێیان هه‌یه‌و حه‌زشده‌كه‌ن كاتێكی زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌واندا به‌سه‌ر ببه‌ن نه‌ك كه‌سانی دیكه.
«ده‌مه‌وێت ژیانی خۆم
له‌گه‌ڵ تۆ به‌سه‌ر ببه‌م»:
بێگومان ئه‌م رسته‌یه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیدا ناگوترێت، به‌ڵكو كه ئه‌م رسته‌یه ده‌رده‌بڕن‌واتا ئێوه دوای بیركردنه‌وه‌یه‌كی زۆر بڕیارتانداوه‌و په‌یوه‌ندییه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه‌دا گه‌یشتۆته ئه‌وپه‌ڕی راده‌ی گرنگی لای ئێوه، لێره‌شدا ده‌توانرێت ئه‌و ده‌ربڕینه‌شی بۆ زیادبكرێت‌وه‌ك ئه‌وه‌ی « تۆ تاكه كه‌سێكیت كه‌وا ده‌كه‌یت هه‌ست به‌خۆشی بكه‌م« یان «ناتوانم بیر له هیچ ژنێكی دیكه بكه‌مه‌وه بێجگه له‌تۆ« ....هتد.
«تۆ زیره‌كیت»:
كاتێك دان به زیره‌كییاندا ده‌نێیت،واته تۆ ته‌نها له‌ش‌و لار‌و جوانییان سه‌رنجی رانه‌كێشاویت، به‌ڵكو لایه‌نێكی دیكه‌ی ده‌رونی‌و عه‌قڵی هه‌یه كه سه‌رنجی راكێشاون.
«تۆ زۆر جوانیت»:
دوو دڵ مه‌به له‌به‌كارهێنانی ئه‌م رسته‌یه به‌درێژایی رۆژ به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا كه بۆماوه‌ی چه‌ندین ساڵه پێكه‌وه ده‌ژین ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی بۆی بسه‌لمێنیت كه ئه‌و هێشتا به‌لای تۆوه جوانه، له‌وه‌ش گرنگتر به‌به‌كارهێنانی ئه‌و رسته‌یه هانیده‌ده‌یت بۆ به‌رده‌وام بوون له گرنگیدان به‌خۆی بۆئه‌وه‌ی به‌جوانی بمێنێته‌وه.
«تۆ له هاوڕێكانت جوانتریت»:
كاتێك له‌پله‌به‌ندی یه‌كه‌می جوانه‌كاندا دایده‌نێتیت به‌تایبه‌ت به‌به‌راوردكردنی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا، بۆیان ده‌سه‌لمێنیت كه ئه‌و جوانترینه له‌به‌رچاوی ئێوه‌دا‌و ئه‌م خاڵه‌ش گرنگه بۆئه‌وه‌ی ژنه‌كانتان متمانه‌یان به‌سۆزو خۆشه‌ویستی‌و هه‌سته‌كانی ئێوه هه‌بێت.
«رات چییه ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌ته...؟»:
ئه‌م پرسیاره دڵنیای ده‌كاته‌وه كه ئێوه گرنگی به راو بۆچوونه‌كانی ئه‌و ده‌ده‌ن ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ژیانی رۆژانه‌ی ئێوه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ك ئه‌م پرسیاره ده‌رگای گفتوگۆ واڵا ده‌كات‌و ئه‌و هه‌سته‌ی پێده‌ده‌یت كه ئه‌ویش ده‌توانێت قسه‌ی خۆیی هه‌بێت له بڕیارداندا.

صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى