kurd4 ever
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

30 هۆکار دەبێتە هۆى خاوى کۆمپیوتەر

اذهب الى الأسفل

 30 هۆکار دەبێتە هۆى خاوى کۆمپیوتەر Empty 30 هۆکار دەبێتە هۆى خاوى کۆمپیوتەر

مُساهمة  Admin الثلاثاء يناير 17, 2012 12:34 am

زۆر جار که‌ کۆمپیوته‌ر به‌کاردێنین هه‌ست به‌ خاوییه‌که‌ی ده‌که‌ین و ڕه‌نگه‌ ئه‌م کاره‌ش بێزارمان بکات ، جا بوونی ئه‌م خاوییه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ کۆمه‌لێک هۆکار که‌ له‌م بابه‌ته‌دا ئاماژه‌ به‌ ژماره‌یه‌ک له‌و هۆکارانه‌ ده‌که‌ین که‌ ده‌بنه‌ هۆی خاوی کۆمپیوته‌ره‌که‌مان .

ئه‌مانه‌ش سی هۆکاری سه‌ره‌کین بۆ دروست بوونی ئه‌م کێشه‌یه‌ :

1) دابەزاندنى گەلێک بەرنامە کە لەوانەیە گرنگ نەبن .
2) نەگونجانى هەندێ کارت لەگەڵ ئامێرەکە .
3) بەستنى کارتى جۆراو جۆر ، بە تایبەتى کارتى ڤیدیۆو کارتى سیدى ڕایتەر .
4) بوونى هەڵەو لەکارکەوتنى یەکێک لە مەلەفەکانى سیستەم ، کە لەسەر ئامێرەکەیە .
5) جیاوازى ئەو ڕامانەى (RAM) کە دادەنرێن بۆ ئامێرەکە ، دەبێتە هۆى دروست بوونى کێشە .
6) بوونى هەندێ هەڵەى تەکنیکى لەسەر بۆڕدى دایک ( mother board) ، بە تایبەتى کارتەکان و ڕامەکان .
7) بەڕێکى دانەبەزاندنى بەرنامەى ( zone alarm) ، کە ئەویش هۆکارێکە بۆ خاوى کۆمپیوتەر .
Cool کردنەوەى لاپەڕەکانى ئینتەرنێت بێ ئەوەى پەیوەند بیت بە تۆڕ .
9) کردنەوەى لاپەڕەکانى ڕەشى ئینتەرنێت .
10) کردنەوەى بەرنامەى وۆرد لەکاتى بینینى لاپەڕەکانى ئینتەرنێت .
11) گواستنەوەى خێرا بەسەر لاپەڕە کراوەکانى ئینتەرنێت .
12) بەرنامەى ( anti virus) ئەگەر بەتەواوى دانەبەزێنرێت .
13) کردنەوەى بەرنامەکانى دابەزێنراو لەکاتى بەکارهێنانى ئینتەرنێت .
14) زۆربوونى پێکبەستراو ، کە بەدیار دەکەون لەکاتى بەکارهێنانى ئینتەرنێت .
15) پەستانى کۆمپیوتەر ، ئەویش بەکردنەوەى پەنجەرەى زۆر .
16) کردنەوەى ئەو مەلەفانەى کە لەلایەن ماسنجەرەوە دەنێردرێن .
17) کردنەوەى سایتەکانى بەدڕەوشتى ( سایتى سێکسى) ، کە گەورەترین هۆکارن بۆ دروست بوونى دەیان کێشە
18) پەستان لەسەر هارددسک ، بەهۆى زۆرى بەرنامە دابەزاندن .
19) زۆر وەرگرتنى وێنە لەسایتەکان .
20) بوونى ڤایرۆس لەناو ئامێرەکە .
21) نوێ نەکردنەوەى بەرنامەى ( anti virus) بە شێوەیەکى دەورى .
22) چارەسەرنەکردنى گرفتەکان ، لە ڕێى بەدواگەڕانیان ، وە مانەوەیان تا زۆر دەبن .
23) دابەزاندنى ویندۆز بەسەر ویندۆز ، بەبێ فۆرمات کردن .
24) ئیش پێکردنى هەندێ سیدى ناتەواو .
25) تەواو نەبوونى سیدى وینۆز ، کە لەکاتى دابەزاندنى ویندۆز ڕوودەدات .
26) هەڵنەسان بە کردارى چارەسەرى چاکردنەوەى ئامێر ، بە شێوەیەکى بەردەوام .
27) لانەبردنى مەلەفاتى کاتى پارێزراو ( Temp) .
28) لانەبردنى مەلەفاتى کاتى ئینتەرنێت ، کە هێشتنەوەیان دەبێتە هۆى زۆربوونى ئەم مەلەفانە ، وە دوایى دەبێتە گرفت .
29) فەحس نەکردنى دسکەکان ، وە خاوێن نەکردنەوەیان ، وە سەفتە نەکردنیان .
30) کارپێکردنى بەرنامەى (real player) بۆ گوێگرتن لە گۆرانى و مۆسیقا ، لەکاتى بەکارهێنانى تۆڕى ئیتەرنێت .

lol!

Admin
Admin

المساهمات : 66
تاريخ التسجيل : 16/01/2012

https://kurd.arabepro.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى