چۆن دڵی هاوسه‌ره‌كه‌ت ڕاده‌گریت
صفحة 1 من اصل 1
چۆن دڵی هاوسه‌ره‌كه‌ت ڕاده‌گریت
بزانه چۆن ده‌بیته پیاویكی شیاو، چۆن دڵی هاوسه‌ره‌كه‌ت ڕاده‌گریت‌و به‌ده‌ستی ده‌هێنیت، كه‌مێك سازش زۆرێك خۆشه‌ویستی‌و ڕێز‌و سۆزبه‌خشی، ناوی لێده‌نرێت جوانترین په‌یوه‌ندی له‌سه‌ر ڕووی زه‌ویدا، ئه‌مه په‌یامێكه بۆ هه‌موو پیاو‌و باوكێك، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گرێ كۆنه‌كانی ژیانی ڕابردوو ڕزگاریان ببێت‌و دونیایه‌كی نوێ واڵابكه‌ن، دووربكه‌ونه‌وه له‌گرژ‌و مۆنی‌و دڵه‌ڕاوكێ‌و ده‌نگی به‌رز‌و هاوار، به‌هێمنی‌و له‌سه‌رخۆیی‌و ئه‌قڵێكی هۆشیارانه‌و دڵێكی گه‌وره‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ژن‌دا بكه‌ن.
له‌ئه‌نجامی توێژینه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا كه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی‌و ته‌مه‌ندرێژی ئه‌نجامدراوه ته‌ئكیدكراوه‌ته‌وه، بوونی خۆشه‌ویستی هه‌لێك به‌ژیان‌و ته‌مه‌ندرێژی ده‌كات.
تێگه‌یشتن له‌خۆشه‌ویستی زۆر فراوانتره له‌ماناكه‌ی، خۆشه‌ویستی‌و ڕۆمانسیه‌ت زۆر گرنگی تایبه‌تی هه‌یه.
خۆشه‌ویستی‌و كرانه‌وه‌و مامه‌ڵه‌ی دروست له‌گه‌ڵ ژن‌دا، به‌ته‌نها خاسێتی ته‌مه‌ن درێژی‌و خۆشه‌ویستی بۆ ژیان نیه، به‌ڵكو چه‌ند خه‌سڵه‌تێكی تێدایه له‌ڕێگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌زانن چیه.
بزانه چۆن هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌خته‌وه‌ر ده‌كه‌یت:
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی له‌زانكۆی (هارفارد) كۆمه‌ڵێك وشه‌و ئاماژه ڕوونده‌كاته‌وه كه ژن سه‌رسام‌و ئه‌فسوناوی ده‌كات، به‌تایبه‌تی گه‌ر له‌هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه بێت، بۆ نمونه، تۆ جوانیت، تۆ ئه‌مشه‌و وه‌ك فریشته وایت، ببوره گه‌ر هه‌ستتم بریندار كردبێت، من له‌یه‌كه‌م نیگای بینینته‌وه تۆم خۆشویستووه، ئه‌و وشه ساده‌و ساكارانه ژن به‌هێزده‌كات‌و هه‌ستی مێینه‌ی ده‌داتێ كه هاوسه‌ره‌كه‌ی سه‌رسامه پێی، ئه‌و كات دونیا جوانتر‌و جوانتر ده‌بینێت، ئه‌و وشانه هیچ له‌پیاوه‌تی كه‌مناكه‌نه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و مامه‌ڵه‌یه ده‌بێته هۆكارێكی بنچینه‌یی بۆ دروستكردنی كه‌شێكی ڕۆمانسی له‌ژیانی هاوسه‌ریدا.
له‌لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ئه‌و وشانه‌ی ژن حه‌زیان پێینیه‌و ڕقیان لێیه‌تی، بۆچوونێكه له‌زۆر خێزاندا هه‌یه وه‌ك، تۆ شێتیت... چی ده‌كه‌یت بیكه، سه‌ره‌تا ژن به‌شێت وه‌سفده‌كات، ئه‌وه‌ش سیفه‌تێكه ژن حه‌زی پێناكات، به‌تایبه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی پێی بڵێ، به‌ڵام وه‌سفی دووه‌م كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا بڵاوه به‌شێكی گه‌وره‌ی به‌رپرسیارێتی ماڵ‌و منداڵ ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی دایك، ئه‌وه‌ش بۆ ژن ئه‌ركێكی قورسه‌و هه‌ست به‌ته‌نهایی ده‌كات‌و به‌رپرسیارێتییه‌كان له‌سه‌رشانی زه‌حمه‌ت ترده‌بێت، به‌تایبه‌تی بیه‌وێت كارێك بكات‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ته‌نها سه‌ری بۆ بله‌قێنێت‌و هاوكاری نه‌كات.
د‌رك پێكردنی ئه‌و وشانه‌ش له‌ژنێكه‌وه بۆ ژنێكی دیكه‌و له‌ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی تر له‌گه‌ڵ جیاوازی ته‌مه‌ن جیاوازی هه‌یه، بۆ نمونه ژنانی ناوچه میلییه‌كان هه‌ندێك وشه هه‌یه پێشیان بگوترێت قبۆڵی ده‌كه‌ن، به‌ڵام چینی ژنانی ڕۆشنبیر له‌ناوچه ڕاقییه‌كاندا ئه‌و وشانه‌یان پێقبوڵ نیه، ژنانی ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری ئه‌و وشانه‌یان پێقبوڵه، به‌ڵام ژنێك له‌ته‌مه‌نی چل بۆ په‌نجا ساڵیدا نه‌خێر، له‌سه‌ره‌تای ژیانی هاوسه‌ریدا ژن مه‌یلی بۆ بیستنی وشه‌ی سۆزداری‌و پیاهه‌ڵدانی جوانی‌و دیمه‌نیان هه‌یه، له‌گه‌ڵ به‌ساڵاچوونی ته‌مه‌نیشدا مه‌یلیان هه‌ر بۆ پیاهه‌ڵدان‌و قسه‌ی خۆش هه‌یه بۆ چالاكردنه‌وه‌ی بیر‌و مێشك.
له‌ماوه‌ی سه‌ره‌تای ساڵه‌كانی هاوسه‌رگیریدا زۆربه‌ی هاوسه‌ره‌كان فه‌رهه‌نگێكی هاوبه‌ش بۆ گفتوگۆ داده‌نێن‌و له‌و ماوه‌یه‌دا زمانه‌وانی‌و وشه قبوڵكرا‌و نه‌كراوه‌كان له‌نێوانیاندا به‌گوێره‌ی ئاستی په‌یوه‌ندی نێوانیان داده‌ڕێژن، ژن ڕادێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌سته‌واژه‌ی له‌ناو كه‌وانه‌دا له‌هاوسه‌ره‌كه‌ی ببیستێت، ئه‌وه‌ش به‌تێپه‌ڕبوونی زه‌مه‌ن هه‌ردووكیان یه‌ك هه‌ڵوێست‌و بۆچوون‌و ڕه‌فتارییان ده‌بێت، هه‌موو ئه‌وانه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێن كه ژن‌و پیاو له‌یه‌ك كه‌شتیدا سه‌وڵ لێده‌ده‌ن، ئه‌ویش هێلانه‌ی هاوسه‌رییه.
له‌هه‌موو باره‌كاندا پێویسته پیاو بزانێت گه‌ر به‌ئه‌ته‌كێت مامه‌ڵه بكات هیچی له‌ده‌ست ناچێت، ئه‌ته‌كێت واته وتنی وشه‌ی شیاو‌و په‌سه‌ند، نه‌ك ژن، پیاویش پێویستی به‌ئه‌ته‌كێت‌و مامه‌ڵه‌ی باش هه‌یه.

صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى