40ريكا بؤ به ده ست هينانى زيانيكى باشتر
صفحة 1 من اصل 1
40ريكا بؤ به ده ست هينانى زيانيكى باشتر
ئةم چل رێگايةتان بيشكةش ئة كةم بۆ به‌ده‌ست هێنانی ژیانێکی باشتر.... 1. رۆژانه (10-20) خوله‌ك ته‌رخان بکه بۆ پیاسه‌کردن ، به خه‌نده و پێکه‌نینه‌وه 2. رۆژانه (10) خوله‌ك به بێ ده‌نگی دابنیشه . 3. رۆژانه (7) کاتژمێر ته‌رخان بکه بۆ خه‌وتن . 4. له ژیاندا بژی به سێ شت (وزه+حه‌ماسه‌ت+سۆز) . ... 5. رۆژانه یاریی...ه‌کی خۆش بکه . 6. له ساڵانی پێشوو زیاتر کتێب بخوێنه‌وه . 7. کاتێك ته‌رخان بکه بۆ خۆراکی گیانی ( نوێژ،زکر،....) . 8. هه‌ندێك له کاته‌کانت له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا به سه‌ر ببه که ته‌مه‌نیان له سه‌رو (70) ساڵه‌وه‌یه و له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ش که ته‌مه‌نیان له (6) ساڵ که‌متره . 9. خه‌ون ببینه له کاتی بێ داری و ئاگاییدا . 10. زۆرتر خواردنی سروشتی بخۆ و که‌متر خواردنی له قوتووکراو . 11. به‌رێژه‌یه‌کی زۆر ئاو بخۆره‌وه . 12. هه‌وڵ بده رۆژانه سێ که‌س بهێنیته خه‌نده . 13. کاته‌کانی خۆت به شتی بێ مانا و پووچ به سه‌ر مه‌به . 14. بابه‌ته‌کان له یاد بکه ، ئه‌و هه‌ڵانه‌ی هاوسه‌ره‌که‌ت که به‌سه‌ر چوون بیری مه‌خه‌ره‌وه ، چونکه ده‌بێته ماییه‌ی خراپ بوونی ئێستاکه‌ت . 15. با بیر و بۆچونی سلبی زاڵ نه‌بێت به‌سه‌رت دا ، وزه‌کانت ته‌رخان بکه بۆ کاری باش . 16. بزانه ژیان وه‌ك قوتابخانه وایه تۆ خوێنکاریت تیایدا ، کێشه‌کانیش وه‌ك هاوکێشه‌یه‌کی بیرکاری وایه ، هه‌وڵ بده شیکاری بکه‌یت . 17. خواردنی به‌یانیانت پاشایانه بێت ، نیوه‌رۆ وه‌ك میر ، ئێوارانیش وه‌ك هه‌ژاران . 18. لێو به خه‌نده به‌و زۆر پێ بکه‌نه . 19. ژیان زۆر کورته ، به ڕق لێبوونه‌وه‌ی که‌سانی تر به‌سه‌ری مه‌به . 20. هه‌موو کاره‌کان به جدی وه‌رمه‌گره ، که‌سێکی نه‌رم و عه‌قلانی به . 21. مه‌رج نییه که تۆ له سه‌رجه‌م گفت و گۆ و مشتومڕه‌کاندا سه‌رکه‌وتوو بیت (هه‌وڵبده رازی بیت له هه‌ڵه‌کانت) . 22. ڕابردوو له بیر بکه به هه‌موو سڵبیاته‌کانه‌وه ، تا داهاتووت خراپ نه‌بێت . 23. ژیانی خۆت به‌راورد مه‌که به که‌سانی تر .. هاوسه‌ره‌که‌شت به هاوسه‌ری که‌سانی تر . 24. خۆت یه‌که‌م به‌رپرسی له به‌خته‌وه‌ریت . 25. له هه‌مووان ببوره به بێ جیاوازی . 26. قه‌ناعه‌تی خه‌ڵکی هه‌ر چۆنێك بێت سه‌باره‌ت به تۆ په‌یوه‌ندیت پێوه‌ی نه‌بێ و گوێی مه‌ده‌رێ . 27. گومانی باش ببه . 28. باره‌که هه‌ر چۆنێك بێت (باش و خراپ) باوه‌ڕت به‌وه هه‌بێت که هه‌ر ده‌گۆرێت . 29. کار و پیشه‌که‌ت له کاتی ناساغیدا فریات ناکه‌وێت ، به‌ڵکو هاورێکانت به‌ده‌مته‌وه دێن ، بۆیه بایه‌خیان پێ بده . 30. خۆت له هه‌موو ئه‌و شتانه رزگار بکه که نه خۆشی تێدایه و‌نه سوودی هه‌یه و نه جوانی . 31. ئێره‌یی کات به فیرۆدانه ، تۆ هه‌موو پێداویستیه‌کانت هه‌یه . 32. بێگومان چاکترین هه‌ر دێت . 33. هه‌سته‌کانت هه‌ر چۆن بێت ، لاواز مه‌به به‌ڵکو وریابه و ده‌ست پێ بکه . 34. به‌رده‌وام کاری راست و چاك بکه . 35. به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی بکه به دایك و باوك و خێزانه‌که‌ته‌وه . 36. که‌سێکی گه‌ش بین و به‌خته‌وه‌ر به . 37. هه‌موو رۆژێك شتێکی باش و چاك ببه‌خشه به که‌سانی تر . 38. سنووری خۆت بپارێزه . 39. هه‌موو به‌یانیێك که له خه‌و هه‌ستایت سوپاسی خودا بکه که له ژیاندا ماویت . 40. ئه‌م بابه‌ته بنێره بۆ دۆستان و خۆشه‌ویستان
صفحة 1 من اصل 1
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى